بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی بوردیلیاک، باڵوێزی ئۆکراین لە تاران وێڕای شرۆڤەی دۆخی ئۆکراین، وتی: ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا فەرمانی شەڕ دژی ئۆکراینی ڕاگەیاند و هێرشی چەکدارانە بۆ ئۆکراینی دەست پێ کرد.
ئەو وتیشی: ئەم هێرشە لە سەرتاسەری وڵاتی ئێمە دەستی پێ کردووە و بنکە سەبازییەکان و فڕۆکەخانەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئۆکراینی کردۆتە ئامانج.
ناوبراو سەبارەت بە نیگەرانی بنەماڵە ئێرانییەکان بۆ منداڵەکانیان لە ئۆکراین وتی: خوێندکارە ئێرانییەکان دەبێ لە نووستنگەدا بمێننەوە و شوێنی خۆیان بە جێ نەهێڵن.
ئەو وتیشی: من دڵنیام ڕادەست کردنی زەڕادخانەی ناڤۆکی هەڵەیەکی سیاسی بوو و نابووا ئەم هەڵە روو بدات.
باڵوێزی ئۆکراین لە تاران هەروەها ڕوونی کردەوە: من لە گەڵ وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رۆڵی ناتۆ لەم شەڕە، هاوڕام. شەڕ هەرگیز رێگاچارەیەکی باش بۆ چارەسەر کردنی هیچ کێشەیەک نییە.
Your Comment